بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری لە ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی (ڕێبەری چالاکی پەروەردەیی ئامانجدار) کرد کە بەرهەمێکی پەروەردەیی (ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان)ە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری لە ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی (ڕێبەری چالاکی پەروەردەیی ئامانجدار) کرد، کە بەرهەمێکی پەروەردەیی (ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان)ە.

پاشان خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی ئەم ڕێبەرییە دا بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە بواری پەروەردەو فێرکردنی منداڵاندا کاردەکەن، دەبێتە یارمەتیدەر کە چالاکییە پەروەردەییەکان بە شێوازێکی هاوچەرخ و سەرنجڕاکێش پێشکەش بکرێن و منداڵان بە دڵخۆشی و چالاکانە بەشداری لە پرۆسەی پەروەردە و فێربووندا بکەن.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بە ‌گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م چالاکیانە‌ كرد بۆ زیاتر لێك تێگه‌یشتنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به‌ خزمه‌تكردنی منداڵان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.