ماستەرنامەیه‌ك لە بواری جوگرافیا پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ١٢ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیکرد لە مامۆستا سمکۆ اسماعیل ڕەسوڵ، کە بڕوانامەی ماستەری لە بواری جوگرافیا بە دەستهێناوە، وێنەیەکی ماستەرنامەکەی پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد.

ماستەرنامەکەی بە ناونیشانی(تایبەتمەندی ئاوی خواردنەوە و پەرەپێدانی لە خوێندنگەکانی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی)ە.

ئامانجی توێژینەوەکە، نەخشە ڕێگایەکی ورد دەخاتە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لە قوتابخانەکان و پلانی پەرەپێدانی دابینکردنی ئاو لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لێکرد لە پای خزمەتکردنی بە پرۆسەی پەروەردە.