بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی دەكات

لە درێژەی سەردان و بەرسەرکردنەوەکانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی١٢ی٢٠٢٥ سەردانی بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کرد، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولی(مافی مرۆڤ و ژینگە)، کە بەشێکە لە تەواوکاری بۆ خولی بنیاتنانی تواناکان.

خولەکە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بە بەشداری ١٥٠ بەڕێوەبەر و ٧٥ سەرپەرشتیار بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ و ڕۆژانە ٤ کاتژمێر دەخایەنێت.

لەكۆتایدا بەرێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستا سەربەست کریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کرد بۆ گرنگیدان بە کردنەوەی ئەم خولانە، کە بە هەماهەنگی لیژنەی پرۆژەی تواناکانی وەزارەتی پەروەردە سازکراوە بۆ خزمەتی کەرتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.