دڵسۆزی و پەرۆشی و بەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ تەندروستی مامۆستایان بەردەوامە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ١٢ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێـمانی بەیاوەری مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا ئاراز سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا عطا بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرشەقام، سەردانی مامۆستا حلیمەی کرد، کە لە ئێستادا نەخۆشەو باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوەی بۆ خواست وئاماژەی بەوەدا تەندروستی مامۆستایان ودڵسۆزانی پەروەردە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە وهەمیشە پشتیوانی مامۆستایان دەبین وماندووبوون وخزمەتەکانی مامۆستایان هەمیشە بەرزدەنرخێنین.