مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وێڕاى پیرۆزبایى بەبۆنەى ساڵڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستى تایبەتەکان، پشتگیری خۆی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و پەروەردەکارانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت دووپاتکردەوە و جەختى لەوە کردەوە لە خزمەتگەیاندن بە کۆمەڵگە بەگشتى و بەتایبەتى ئاوڕدانەوە لەو چین و توێژانەى کە پێویستیان بە زیاترخزمەتکردن هەیە و لە نێویاندا خاوەن پێداویستى تایبەتەکان بە بەردەوامى ئاوڕى زیاتر لە خواستەکانیان دەدەینەوە، وە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندندا.
٣ی ١٢ نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ۱۹۹۲ وەک رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دیاری کرد و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان به شێوەی جۆراو جۆر ئەو ڕۆژە یاد دەكەنەوه، بەمەبەستی پشتگیریکردن و دابینکردنی مافەکانیان.
