ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی١٢ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە کاکە محمد طە عمر خوێندکاری قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی کرد لە قوتابخانەی سەربەستی.
کاکە محمد بەشداری لە چەندین تاقیکردنەوەی بیانی کردووەو ئاستی بەرزو مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێناوە، خولیای خوێندنەوەی کتێبی فەلسەفی و سیاسی و مێژوویی هەیە، چەندین کتێبی لەو بابەتانە خوێندۆتەوە، هیواو ئاواتی ئەوەیە لە داهاتودا ببێتە سیاسەتمەدار، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکردو بەڵێنی هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەکی پێداو چەند کتێبێکی لە کتێبخانەکەی خۆی پێشکەش کردو هیوای دواڕۆژێکی پرشنگداری بۆ خواست.

