ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ١٢ ی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و پرۆفیسۆر د. ئومێد رفیق سەرۆکی زانکۆی جیهان و مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بڕوانامەی خولی پێداگۆجی بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیهان – سلێمانی کرد کە هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بوون و پیرۆزبایی لە مامۆستایانی بەشداربووی خولەکە کردو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

