وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای چەمچەماڵیان کردو لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ پێشوازیان لێکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ ی١٢ ی٢٠٢٥ بەڕێزان دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای چەمچەماڵیان کردو لەلایەن مامۆستا عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ پێشوازیان لێکرا.

دواتر بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەیان کرد کە بە هۆی لافاوەکەی ڕۆژی سێشەممە ٩ی١٢ی ٢٠٢٥ زەرەرو زیانیان پێگەشتووە.

بە پێی هەڵسەنگاندنەکان ژمارەیەک قوتابخانەو خوێندنگە دووچاری زەرەرو زیان بوونەتەوە کە پێویستیان بە هاوکاری پەلە هەیە بۆ چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی کەرەستەی نوێ بۆئەوەی قوتابیان و خوێندکاران دەست بە خوێندن بکەنەوە لەو ناوچانە. وە هەروەها پشتیوانی دارایی و لۆجستی وەزیری پەروەردە دڵنیایی داوە کە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتیوانی دارایی پێویست دابین بکات بۆ خێرا نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی کە زەرەرو زیانیان بەرکەوتووە.