ئەمڕۆ یەكشەممە ١٤ ی ١٢ ی ٢٠٢٥ بەئامادەبونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێزان (زوهیر محمد عبدللە) یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە و (هێرش خلیل حسن)بەڕێوەبەری بەشی(IT) و (هەڤاڵ سعدللە محمد) فەرمانبەری بەشی(IT) لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆبونەوە.
مەبەست لە كۆبونەوەكە بۆ پێدانی رێنمایی و جێبەجێكردنی سیستمی بەڕێوەبردنی نوسراوەکان Document Management System (DMS)، کە کارئاسانی دەکات بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە کاروبارە کارگێڕییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە مەبەستی نەهێشتنی ڕۆتینات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دوای دیوانی وەزارەتی پەروەردە یەکەمین بەڕێوەبەرایەتی گشتییە، کە ئەم سیستمە جێ بەجێ دەکات.





