ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ ی ١٢ ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی هۆبەو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ کۆبۆوە، پێی ڕاگەیاندن کە مامۆستا عبداللە حمە کاکە ڕەش بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بەشێوەیەکی فەرمی داوایکردووە لە پۆستەکەی ببەخشرێت.
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی مامۆستا عبداللەی بەگرنگییەوە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو سوپاس و دەستخۆشی لێکرد بۆ ئەو خزمەت و دڵسۆزییەی کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا کردویەتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە لەو ناوچەیەدا.
لەهەمان کاتدا مامۆستا قاسم علی معروف وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە وەکالەت دەست بەکار دەبێت، بەڕێوەبەری گشتی پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی کە هاوکار دەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.


