وەزارەتی پەروەردە پێداویستی بۆ قوتابخانە و خوێندنگە زیان لێکەوتووەکانی چەمچەماڵ دابین دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ ی١٢ ی ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی بەڕێزان دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێری مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کاروانێک لە کەل وپەل و پێداویستی خوێندن گەیشتە کۆگاکانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ. هاوکارییەکان تایبەتە بەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی کە بە هۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان پێگەشتووە، بڕیارە بە زووترین کات دابەشبکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بە بێ کەم وکوڕی بەردەوام بێت.

هەروەها بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵی کرد، سوپاس و دەستخۆشی لێکردن کە هەمیشە پشتیوانیان بۆ پرۆسەی پەروەردە دەربڕیوە، لەم کاتەدا ئەوەی پێویست بوو بۆ ئاسایکردنەوەی خوێندن ئەنجامیان داوە.

دواتر قوتابخانەی بەردەقارەمانی بەسەرکردەوە بۆئەوەی لە نزیکەوە کەم و کوڕیەکانی ئەم قوتابخانەیە ببینێت کە لە ڕۆژی لافاوەکەدا زیانی پێگەشتووە، پێی ڕاگەیاندن کە هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێتەوە، سوپاس و دەستخۆشی لە ستافی قوتابخانەکە کرد .