بەدواداچوون بۆ کارە پەروەردەییەكان لە باخچەی منداڵانی حکومی و ناحکومی دەكرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ ی ١٢ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە خاتوو سروشت جەناب رەمزی پارێزەرو دایکێک کرد کە منداڵەکەی لە یەکێک لە باخچەکانی منداڵانە.

بە پێی ئەو داواکاریانەی کە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی باس کرا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی مافی منداڵ و دڵنیابوونەوە لە ژینگەیەکی پەروەردەیی تەندروست و ڕێکارە یاساییەکان و ڕۆڵی دایک و پارێزەرەکە بەهەند وەرگیرا.

بەڕێوەبەری گشتی پشتگوێخستنی منداڵ و هەر سەرپێچییەک لێی بێدەنگ نابین، دەبێت بەدوواداچوونی بۆ بکرێت، نابێت منداڵان بکرێنە ئامرازێک بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان.

زۆر سوپاسی خاتوو سروست و ئەو دایکەی کرد بەڵێنی پێدان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان لە ناو باخچەكانی منداڵان.