بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵان کۆبۆوە

بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی باخچەکانی منداڵان و دەستنیشانکردنی سەرنج و تێبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ١٢ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەئامادەبوونی مامۆستا شەهلا علی یاریدەدەری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرپەریشتیکردنی پەروەردەیی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕی و پەروەردەیی لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵان لە سنوورەکە ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە ئاستی زانستی و پەروەردەیی منداڵان کرا، تیشک خرايە سەر گرنگی قۆناغی باخچەی منداڵان لە باخچەكان و كارە كارگێری و دارایی و یاساییەكان.

بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوە کرد کە باخچەی منداڵان یەکەم وێستگەی بنیاتنانی مرۆڤە، بۆیە پێویستە ژینگەیەکی شاد و ئارام بۆ منداڵان دابین بکرێت بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاشناکردنی کادیرانی پەروەردەیی بە نوێترین تەکنیکەکانی سەردەم خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناكان بۆ مامۆستایان دەکەینەوە.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی باخچەکانی کرد کە سەرەڕای ئاستەنگەکان بەردەوامن لە خزمەتکردن بە نەوەی نوێ و پێگەیاندنی منداڵان بە شێوەیەکی دروست.

دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە باس لە کێشە و پێداویستییەکانی ناو باخچەکان کرا.