بەبۆنەی هاتنی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) وە سەری ساڵی نوێی زاینی،پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو لایەک دەکەین.
دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و بەڕێزان کەسوکاری قوتابیان، ئاگادارتان دەکەینەوە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ ی ١٢ ی ٢٠٢٥ پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکات و ڕۆژی یەکشەممە ٤ ی ١ ی ٢٠٢٦ دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ خوێندنی وەرزی دووەم دەست پێدەکاتەوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان وە دەستخۆشی لە مامۆستایان دەکەین بۆ ماندووبوونیان.
بە هیوای پشوویەکی ئارام بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانمان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
