ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ ی ١٢ ی ٢٠٢٥ تیمی ئەندازیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئەو ناوەندانەی خوێندنی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵیان کرد کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، بە مەبەستی بەدواداچوون و چاودێریکردنی کارەکان کە لە ئێستادا کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت، هەروەها سەردانی ژمارەیەک لەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەیان کرد کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەڕێوەبەری گشتی جەخت لەوەدەکاتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وێڕای گەیاندنی بەردەوامی هاوکاریەکانی بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەسنوورەکە پێویستە بەزووترین کات قوتابخانە زیانلێکەوتووەکان نۆژەن بکرێنەوە بەئامانجی ئەوەی بتوانرێت لەنزیکترین کاتدا لەو ناوەندانەدا دەست بە خوێندن بکرێتەوە.
