لە درێژەی هەوڵەکان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی خوێندن لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ ی ١ ی ٢٠٢٦ لە سەردانێکی مەیدانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا عه‌تا محه‌مه‌د لێپرسراوی نوسینگه‌ی به‌رێز کاک قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی ئەندازیاری و ژمێریاری و خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵیان كرد به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی (١٨ پۆلی ) له‌سه‌ر ئه‌ركی (كۆمپانیای ساوس كوردستان) بۆ خزمه‌تی خوێندكارانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ.
پاشان به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوسینگه‌ی بەڕێز کاک قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كه قۆناغی دووه‌می كاره‌كانی ئه‌و كۆمیسۆنه‌یه، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز کاک قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه، پاشان سوپاسی كۆمپانیای ناوبراوی كرد له به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی بە پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و دروستكردنی قوتابخانه‌كی (١٨ پۆلی ) له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌ده‌ین قوتابخانە زیانلێکەوتووەکان نۆژەن بکرێنەوە یان قوتابخانه‌ی نوێ دروست بكه‌ین به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك.



