ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ١ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بهرێز مامۆستا مهاباد مستهفا بهرێوهبهری پهروهردهی دوكان و بەرێز ئەندازیار محەمەد عبداللە لە ئانزو فاوندەیشن سەردانی (قوتابخانەی بناری بنەرەتی)یان كرد لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون، کە بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو دیواریان رووخاوە و زیانیان پێگەیشتووە.
لە سەردانەکانیدا دوای هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دەستنیشانکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بەڕێوەبەری گشتی بارودۆخی قوتابخانەکەی بینی و داوای کرد لە نوێنەری تایبەتی ئانزۆ فاوندەیشن کە هەرچی زووە هاوکاریان بێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەیان لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندن لەم قوتابخانەیە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەرکی سەرشانمانە کە خزمەتی تەواوی خوێندکاران و مامۆستایان و پەروەردەکارانی ئەم سنورە بکەین کە شایەنی ئەوەن باشترین خزمەت بکرێن ،وە زۆر سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی (ئانزۆ فاوندەیشن) ی کردو کارەکانیانی بەرز نرخاند کە هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردنن لە سنورەکەمان، لە لایەن ستافی ئانزو فاوندەیشنەوە دەست دەكرێت بە دروستكردنەوەی دیوارە روخاوەكان و چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكە.




