بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (ئانزو فاوندەیشن) ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی كچان بەسەردەکەنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەرێز ئەندازیار محەمەد عەبدوڵا سەردانی (ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی كچان)یان كرد، کە بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو بەشێك لە بینا و هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان زیانیان پێگەیشتووە.

لە سەردانەکانیدا دوای هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دەستنیشانکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان لە نزیکەوە بەڕێوەبەری گشتی بارودۆخی ئامادەییەكەی بینی و داوای کرد لە نوێنەری تایبەتی ئانزۆ فاوندەیشن، کە هەرچی زووە هاوکاریان بێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەیان لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندن لەم ئامادەییە، لە لایەن ئانزو فاوندەیشنەوە دەست دەكرێت بە چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوەی بینا و هۆڵی ئامادەییەكە.

پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی ئانزۆ فاوندەیشنی كرد له‌ به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی بە پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و‌ چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی.