پاش دەرچوونی فەرمانی وەزاری ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی١ی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بەکاربوونی بۆ بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی دڵنیایی و جۆری پارێزگای سلێمانی کرد، بەڕێز ست نەرمین حسین بەڕێوەبەری پێشووی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری خانەنشین بوو مامۆستا حەوێز لە جێگای دەست بەکاربوو.
لە میانەی سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و خزمەتی بەڕێز ست نەرمین کە ساڵانێکی درێژ لە کەرتی پەروەردەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە پێگەیاندنی نەوەکان و ڕێکخستنی کاروباری سەرپەرشتیکردن، هیوای تەمەن درێژی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست لە قۆناغی نوێی ژیانیدا.
هەروەها مامۆستا نەژاد بە بۆنەی دەست بەکاربوونی مامۆستا حەوێز محمد وەک بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە کرد، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەزموونی ناوبراو دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی ئاستی سەرپەرشتیاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا ئێمە بە شانازییەوە ڕێز لە خزمەتی چەند ساڵەی ناوبراوان دەگرین، پڕ بە دڵ سوپاسی ماندووبونیان دەکەم هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.



