سەرەتا کاتێک باس لە ئەمانەت دەکرێت پاکی و دڵسۆزی مامۆستا نعمان وەک سیمبولی درەوشاوە دێتە پێش چاو، مامۆستا نعمان ڕێبوارێکی ماندووی ڕێگای خزمەت بوو بۆ دواجار لە ٢٥ ی ١٢ ی ٢٠٢٥ ماڵئاوایی کرد لە خوای گەورە داواکارین گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی ببەخشێتە خانەوادە بەڕێزەکەیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ ی ١ ی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێز محمد میرە بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری بەشی گەنجینەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەست بەکاربوو.
لە میانی دەستبەکاربوونەکەیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی کارگێڕی و ڕێکخستنی کاروباری گەنجینەکان کرایەوە بە ئامانجی خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی پێداویستییەکان بە ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لێکردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خزمەتکردنی کەرتی پەروەردەو فێرکردن، پاڵپشتی خۆی بۆ دەربڕی.




