بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا عیسی خلیل محمد امین لە قوتابخانەی جلال محمودی بنەڕەتی لە پەروەردەی پێنجوێن کرد

لە پەرۆشی و خەمخۆری بۆ ڕەوشی تەندروستی مامۆستایان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ ی ٤ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا اسعد جافر بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا عیسی خلیل محمد امین لە قوتابخانەی جلال محمودی بنەڕەتی لە پەروەردەی پێنجوێن کرد کە لە ئێستادا نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست، وە زۆر سوپاسی نوسینگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە هەمیشە هاوکاری مامۆستایان بوون و ئەرکی تێچووی چارەسەری مامۆستا عیسی یان گرتۆتە ئەستۆ.