رەوەز ئەحمەد شا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییەوە، پێشوازی لێکرا.

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکان و بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی حکومی، بەڕێز رەوەز ئەحمەد شا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد و لەلایەن مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییەوە، پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن کرا و جەخت کرایەوە سەر پێویستی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دامەزراوە جێبەجێکارەکان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی گرفتەکان و کارئاسانی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن.

هەروەک تیشک خرایە سەر ستراتیژییەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران. بەڕێز رەوەز ئەحمەد شاه، ستایشی ڕۆڵی کاریگەری مامۆستایانی کرد لە پەرەپێدانی ژێرخانی مرۆیی و پەروەردەیی لە پارێزگای سلێمانی، وە ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی ئەمڕۆی دامەزراوە پەروەردەییەکانی شارەکە بنەمایەکی پتەون بۆ خوێندکاران لەپێناو بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و ئەنجامی دڵخۆشکەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

Screenshot