پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ کە کۆتایی بە تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی خولی یەکەم بە هەموو بەشەکانیەوە دەهێنن، دەمەوێت بە دڵێکی پڕ لە شانازییەوە پەیامێکتان ئاراستە بکەم.

​خوێندکارانی خۆشەویست ,ئەمڕۆ ئێوە تەنها تاقیکردنەوەیەکتان تێنەپەڕاندووە، بەڵکو وێستگەیەکی گرنگی ژیانتان بە سەرکەوتوویی بڕیوە، ​ئەو ماندوێتی و شەونخونی و ئارامگرتنەی ئێوە لەم ماوەیەدا نیشانەی ئیرادەی بەهێز و خۆبەخشی ئێوە بوو بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی شایستە، ئێمە لە پەروەردەی سلێمانی بە شانازییەوە چاودێری هەوڵەکانتانمان کردووە و دڵنیاین کە ئێوە داهاتووی ئەم وڵاتە گەش دەکەن.

بە پێویستی دەزانم سوپاس و دەسخۆشی خۆم ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری هۆڵەکان، فەرمانبەران و کارگوزارە بەڕێزەکان بکەم، بە هەوڵ و ماندووبون و دڵسۆزی و شەونخونی ئێوە توانیمان ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتوویی کۆتای بێت، وەهەروها سوپاس و دەستخۆشی بێ پایانم بۆ دایک و باوکانی خوێندکاران کە لەم ساتە سەختانەدا پشتیوانی پۆڵایینی ئێوە بوون، سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی و هەموو ئەو کەس ولایەنانە دەکەم کە هاوکارو پشتیوانمان بوون.

​ هیوادارم پشوویەکی شایستە بدەن و بە وزەیەکی نوێوە، ئامادەبن بۆ قۆناغەکانی تری ژیان، ​سەرکەوتوو بن و هەمیشە شانازیی ئێمە و کوردستان بن.

​ نەژاد عبدالله محمد

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

٥ی ٧ی٢٠٢٦