بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنان پێشکەش بە کەسایەتییەکی دڵسۆز دەکات

وەک پێزانین بۆ هەڵوێستە نیشتمانی و مرۆییەکان و خزمەتکردن بە کەرتی پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی٨ـی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەڕێز حاجی سەعد کۆلەک کرد کە بەڕێز فەرمان غریب نوێنەری ڕێکخراوی کۆڵەک ئامادەبوو بۆ وەرگرتنی ڕێزلێنانەکە.

ئەم ڕێزلێنانە لەبەرامبەر هەنگاوە دڵسۆزانەکەی ناوبراو دێت لە کۆنکرێتکردنی گۆڕەپانی (قوتابخانەی بڵندی بنەڕەتی) کە بووە مایەی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و گونجاو بۆ خوێندكارانی خۆشەویست.

لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی و سوپاسی بێپایانی خۆی ئاراستەی ناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست لە خزمەتكردنی كەرتی پەروەردەدا.