ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی٨ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەهرۆز مەحمود بەرێوەبەری بەشی قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومیەكان لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەکان كۆبۆوە.
لەكۆبونەوەكەدا سەرەتا مامۆستا نەژاد عبداللە باسی لە دەستپێكردنەوەی ساڵی خوێندن و هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەکان كرد، دواتر گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پیادەكردنی پلاتفۆرمی ( قوتابخانەكەم ) لە دامەزراوە لۆكاڵیە ناحكومیەكاندا بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦ – ٢٠٢٧ ) هاوشانی قوتابخانە حكومییەکان.
