بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بەیەكپۆشی خوێندكاران و قوتابیان، بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاكان ئاگادار دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرەكان تەنها دەتوانن رەنگی جلەكان دیاری بكەن و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادرێت كەسوكاری خوێندكاران و قوتابیان ناچار بكەن لە كۆمپانیایەك یاخود ماركێتێكی دیاریكراو جلەكان بكڕن.
جەختیش دەكاتەوە، كەسوكاری هەر قوتابی و خوێندكارێك، سكاڵا لە هەر بەڕێوەبەرێك بكات لەسەر ناچاركردنی بۆ كڕینی جلوبەرگی منداڵەكانی لە شوێنێكی دیاریكراو لێپێچینەوەی یاسایی توندی لەگەڵ دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، كەسوكاری قوتابیان و خوێندكاران سەرپشكن لەوەی لەكوێ جلوبەرگی خوێندن دەكڕن بەمەرجێك ئەو رەنگە بێت كە خوێندنگاكەی دیاریكردوە.