ئەمڕۆ 3/10/2018، كۆبوونەوەی مانگانەی گروپی پەروەردەی تایبەت بە كاروباری رێكخراوەكان بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بۆ خانەخوێ و پەنابەری سووری و ئاوارەكانی ناوخۆ، وە كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی تایبەت بە كەرتی پەروەردە ئامادەی بوون.