ئەمڕۆ 6/11/2018، وەزیری پەروەردە د. پشتیوان سادق بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەردانی مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی كرد بەبۆنەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە.
بەڕێز وەزیری پەروەردە هەواڵی تەندروستی مامۆستا نازداری پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتیش سوپاسی وەزیری پەروەردەی كرد بۆ سەردان و هەواڵپرسینی.