ئەمڕۆ 15/12/2018، لە ئامادەیی خەرمانانی كچان لە سلێمانی، وۆرك شۆپێك بەڕێوە چوو لەلایەن یەكێتی نابینایانی كوردستانەوە بە هاوكاری گروپێكی خۆبەخش بەناوی (گروپی هەموومان پێكەوە)، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرو مامۆستایانی ئامادەییەكە.
وۆرك شۆپەكە بریتی بوو لە گفتوگۆیەكی كراوەی هۆشیاری لەسەر چۆنیەتی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ نابینایاندا، پڕۆسەكەش بۆ ماوەیەكی دیارینەكراو لە خوێندنگاكاندا بەردەوام دەبێت پاشان لە زانكۆو پەیمانگاكاندا، بڕیاریشە لە داهاتوودا لەهۆڵێكی كراوەدا بۆ سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا وۆرك شۆپەكە ئەنجام بدرێت.