رۆژی 3/1/2019 مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ناحیەی پیرەمەگرونی كردو لە قوتابخانەی شەهید كوردی ( هوشیار بێستون)ی بەسەركردەوە كە منداڵێكە سەرەرای ئەوەی هەردوو دەستی نیە، بەڵام ئەوە نەبۆتە رێگر بۆ ئەوەی بخوێنێت و ئەمساڵ لە پۆلی یەكی بنەڕەتییە، بەڕێوەبەری گشتی دوای بەسەركردنەوەی لەكاتی وانەخوێندندا، هاوكات دیاری تایبەتی خۆشی پێبەخشی و رایگەیاند، هەر پێداویستییەكی هەیە بۆی جێبەجێ دەكەن.