ئەمڕۆ 7/1/2019، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییان كردو لەلایەن مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتییەوە پێشوازیان لێكرا.
پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، (4 CD) كە ئامادەكراوە بە شێوازێكی نوێ بۆ ناوەندەكانی خوێندن، بە مەبەستی هۆشیاركردنەوەی منداڵانی باخچەكان و قوتابیان و خوێندكاران سەبارەت بە روداوەكان و رەوشی هاتوچۆ.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی هاتوچۆی سلێمانی كردو جەختی كردەوە كە ئەو CD یانە كۆپی بكرێت و بەسەر سەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا دابەشبكرێت و كاری لەسەربكرێت.
لەلایەن خۆیەوە نەقیب بەختیار بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی سلێمانی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد كە لە هەفتەی هۆشیاری هاتوچۆدا هاوكاری هاتوچۆی سلێمانییان كردوە.