ئەمڕۆ 7/1/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی لە قوتابخانەو خوێندنگاكانی شاری سلێمانی بەسەركردەوە، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم.
ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش 350 هەزار قوتابی و خوێندكاری پۆلەكانی 4ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی لە 1746 قوتابخانەو خوێندنگا، بەشداری لە تاقیكردنەوەكاندا دەكەن.