خولی راهێنان بۆ سەرپەرشتیارە نوێیەكان دەكرێتەوە

ئەمڕۆ 21/1/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی كرد بەبۆنەی كردنەوەی خولی راهێنان بۆ سەرپەرشتیارانی نوێ بە ئامادەبوونی یەكەی سەرپەرشتیاری، بە مەبەستی ئامادەكردنیان بۆ سەرپەرشتیكردنی قوتابخانەو خوێندنگاكان و هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە كاتی وانە وتنەوەدا.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەركەوتنی بۆ سەرپەرشتیارانی نوێ خواست لە ئەركەكانیانداو دەستخۆشی لە مامۆستایانی خولەكە كرد.