بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبووەوە

ئەمڕۆ 21/1/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پلاندانان و بیناسازی و كارگێڕی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان نیاز ئەحمەد بڕیاردەرو رزگار حەمە نوری و رەمەزان نامیق، ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگا.
لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئەو داواكاری و تێبینیانەی كە پەروەردە ئاراستەی لیژنەكەی كردووە، هەروەها باس لە رەوشی پەروەردەو خوێندن و كاركردن بۆ چارەسەری گرفتەكان كرا.