رۆژی 23/1/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی قەزای دەربەندیخانی كرد بۆ بەسەركردنەوەی رەوشی خوێندن لە ناوچەكەدا.
سەرەتا لە بینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان، بە ئامادەبوونی بەڕێز محمد ناصح قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان و بەڕێوەبەری چالاكی هونەری، بەشدارییانكرد لە كردنەوەی فێستیڤاڵی ساڵانەی پۆستەر بۆمامۆستایانی هونەر لەسنوری پەروەردەی دەربەندیخان، كەلەلایەن یەكەی چالاكی هونەری قوتابخانەكان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان, لەكۆتایی فێستیڤاڵەكەشدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو، وەلە وتەیەكیدا مامۆستا عومەر دوای دەستخۆشی هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ خواستن.
پاشان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی بیركێی بنەرەتی كرد لە گوندی بیركێ، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابخانەكەو چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیان.