دانیشتوانی گوندی زەلە ڕەش 3 هۆڵ بۆ قوتابخانەكەیان دروستدەكەن

ئەمرۆ 7/2/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا خالید بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوورو سەرپەرشتیاری یەكەمی یەكەی سەرپەرشتی بنەرەتی و بەڕێوەبەری بیناسازی، بەشداریكرد لە مەراسیمی كردنەوەی 3 هۆڵ لە قوتابخانەی زەلە رەشی بنەڕەتی لە سنوری پەروەردەی شارەزوور، كە بودجەكەی لەلایەن خەڵكانی خێر خوازی ناوچەكەو دەوروبەری خەرجكراوە.
پڕۆژەكە بریتی بوو لە 3 هۆڵ (هۆڵی كۆمپیوتەر، هوڵی تاقیگە، هۆڵی خوێندن) هەر یەكەیان بەڕووبەری 4×6م و بڕی تێچووی پڕۆژەكەش پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە مامۆستایان و خوێندكاران و خەڵكی ناوچەكە خۆبەخشانە كاریان تیادا كردووە.
لەهەمان كاتدا قوتابخانەكە پێشانگایەكیان كردەوە بۆ (ۆینەكێشان، نمایشی فۆلكلۆری، خواردنی كوردەواری) كە لەلایەن خوێندكارانەوە ئامادەكرابوو بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكە.
مامۆستا عومەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دوای دەستخۆشی و خۆشحاڵی بۆ خەڵكی ناوچەكەو بەڕێوەبەرو مامۆستایان بۆ خەمخۆری وخزمەتكردن بەكەرتی پەروەردە وەك ئەركێكی پیرۆز، بەڵینی پێدان بەدابینكردنی كەموكوڕیەكانی دیكە بەپێی توانا، پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و كەسانی خۆبەخش لە پڕۆژەكەدا.