ئەمرۆ 11/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بەوەكالەت و بەڕێوبەری چالاكی هونەری و وەرزشی و سەرپەرشتیاری یەكەمی هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، بەشدارییان كرد لەمەڕاسیمی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بە قوتابییە یەكەمەكانی قوتابخانەی خاتوو لیسی بنەڕەتی.
سەرەتای مەڕاسیمەكە بەسرودی (ئەی رەقیب) و پێشكەشكردنی چالاكی شانۆیی لەلایەن خوێندكارانی قوتابخانەكە دەستیپێكرد، پاشان مامۆستا دڵشاد وتارێكی پێشكەشكرد و دەستخۆشی لێكردن بۆ چالاكیەكەیان و سازكردنی مەڕاسیمەكە.
پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە قوتابییە یەكەمەكانی لەسەر ئاستی قۆناغەكان و پاشان ئاستی پۆل تا پلەی چوارەم (بۆ قوناغەكانی 4-5-7-8-9) وە لەهەمان كاتدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو رێكخراوو كەسوكاری خوێنكارانەی كە بەردەوام خزمەتیان پێشكەش بە قوتابخانەكە كردووە.