ئەمرۆ ١١/٢/٢٠١٩، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی، لەگەڵ وەفدی پڕۆژەی (پاراستنی منداڵی ئیشكەرو ئەو منداڵانەی ئیستغلال ئەكرێن بۆ كارو دەرۆزەپێكردن) كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە چۆنیەتی پاڵپشتیكردنی ئەو خوێندكارانەی كە دابڕاون لەخوێندن و هەروەها پاڵپشتی ریكخراوەكان بۆ ئەنجامدانی راهێنان و بەهێزكردنی تواناكان و ئاشناكردنی خوێندكاران و خێزانەكان بەكارە قورس و مەترسیدارەكان، هەروەها هەماهەنگی لیژنەی پاراستنی منداڵ لەرێكخرراوی منداڵپارێزی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەەروەردەی سلێمانی.
پرۆژەی پاراستنی منداڵ لەم دەزگاو رێكخراوانە پێكهاتووە:
بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی، ریكخراوی STEP، رێكخراوی KSC، رێكخراوی مێرسی كۆر، ب. گ. چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، بەسەرپەرشتی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان.