ئەمڕۆ 13/2/2019، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو كەموكورتیەكانی خوێندنی پیشەیی، كۆبونەوەیەكی فراوان لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پسپۆری و پەروەردەیی پیشەیی و بەڕێوەبەرانی ئامادەییە پیشەییەكان سازكرا، بە سەرپەرشتی مامۆستا ئەحمەد گەل بەڕێوەبەری گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەتی پەروەردەو ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئەو پەروەردانەی خوێندنی پیشەییان هەیە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرپەرشتیارانی یەكەم.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باس لە كێشەكانی فێركردنی پیشەیی كرا و بڕیاردرا كە هەنگاوی كرداری بنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی هەماهەنگی لەسەر ئاستی وەزارەت و پەروەردەكان.