لە بەردەوامی پرۆژەی ڕێنماییکردنی منداڵ و خێزان دهربارهی چۆنیهتی خۆپاراستن لهكاتی رودانی زهمین لهرزهدا، منداڵپارێزی کوردستان بە سپۆنسەری ڕێکخراوی یونیسێف و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی دەربارەی چۆنیەتی خۆپاراستن و مامەڵەکردن لە کاتی ڕودانی زەمین لەرزەد ابەڕێوەدەبات.
پرۆژەکە لە ٥٠ خوێندنگەی سنوری پەروەردەی سلێمانی، دەربەندیخان، شارەزور، سەیدسادق، گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
ئەمە دووەمین هەڵمەتی هوشیارکردنەوەیەو لەرۆژی ٢٦/ ١٢/ ٢٠١٨ دەستیپێکردوەو بۆ ماوەی ٢ مانگ بەردەوامدەبێت و 17500 منداڵ و خێزانەکانیان لێی سودمەند دەبن لە ڕێگەی نمایشی شانۆیی و دابەشکردنی ٣٥٠٠٠ لیفلێتی ڕێنمایی بۆ منداڵ و خێزان و هەڵواسینی ٧٠ پۆستەر لە خوێندنگەکاندا.