ئەمڕۆ 14/2/2019، بەئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی پڕۆگرامەكان لەوەزارەتی پەروەردە و دكتۆرە ڤیان، وە بەسەرپەرشتی بەشی پڕۆگرامەكان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كۆبونەوەیەك سازكرا لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ سەرپەرشتیارانی باخچەكانی منداڵان لە پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و خوێندنی كوردی لەكەركوك.
ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بریتیبوو لە تیشك خستنە سەر پڕۆگرامی باخچەكانی منداڵان و ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە پڕۆگرامەكەدا كراوەو ئامادەسازی و كاركردن بۆ وۆرك شوپ لەپشوی هاوینەدا بەمەبەستی چاككردنی كەموكوڕیەكان و گۆڕانكاری لە پڕۆگرامەكەداو پێشخستنی.