ئەمڕۆ 10/3/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەسەرۆكایەتی وەفدێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە گەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بوو بەمەبەستی رونكردنەوەی چالاكییەكانی ساڵی 2018 و پلاندانان بۆ ساڵی 2019، وە چۆن ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت هاوكاربێت لە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردەو دابینكردنی پێداویستییەكانی.
لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە جێگری سەرۆك و سكرتێرو بڕیاردەری ئەنجومەن و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو چەند ئەندامێكی تری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیشەوە هەریەك لە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەرانی بیناسازی و پلاندانانی پەروەردەیی و خوێندنی پیشەیی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادە بوون.