مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە رایگەیاند، هەر پەروەردەیەك لیستی مووچەی ئامادەبێت سبەینێ مووچە بەبێ پاشەكەوت وەردەگرێت، وتیشی، تەنها دوو پەروەردە ماون لیستی مووچە ئامادە بكەن و هەموو پەروەردەكانی تر لیستی مووچەیان ئامادەكردوەو سبەینێ ئەتوانن چەكی پارەكەیان ببەن بۆ گەنجینەو مووچە وەربگرن.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، مامۆستایان دڵنیا دەكات مووچە بەبێ پاشەكەوت وەردەگرن و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشكردنی مووچە دەكەن بە پاشەكەوتەوە دوورن لە راستییەوە.