ئەمرۆ 13\3\20191 مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی بەیاوەری بەرێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری و بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتییەكانی خۆیەتی و پلاندانان و تەكنیكی لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی و بەرێوەبەری نوێی پەروەردەی چەمچمەماڵ و بەرێوەبەری پێشووی پەروەردەی چەمچەماڵ بەوەكالەت، سەردانی مامۆستا جیهانگیر محەمەد جەبار بەرێوەبەری پێشووی پەروەردەی چەمچەماڵیان كردو سوپاسنامەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیان پێشكەشكرد. لەوتەیەكیشدا مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی كرد كە لەماوەی ئەركی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەمال توانیویەتی سەركەوتووانە كارەكانی بكات و خزمەتی پرۆسەی پەروەردە لەناوچەكەدا بكات.