بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێك دەكاتەوە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە بۆ یەكەم جارە لە هەرێمی كوردستان خولی لەم جۆرە دەكرێتەوە.
سەبارەت بە خولەكە سەربەست كەریم بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان رایگەیاند: لەم خولەدا ئەو بەڕێزانە بەشداریدەكەن كە لە ئایندەدا بڕیارە ببنە بەڕێوەبەرو یاریدەدەری بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کە ژمارەیان 1365 مامۆستایە، كە خولێكی 3 رۆژەی 12 كاتژمێری دەبینن، لە دوو بابەتدا:
1- رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان، سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان، هەروەها رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هەڵەو كەموكوڕیانەی كە لە ساڵانی رابردوودا رویان داوە.
2- رەخساندنی كەشێكی تەندروست بۆ هەڵی تاقیكردنەوەكان، تا خوێندكار دوور لە هەرفشارێكی دەروونی بتوانێت تاقیكردنەوەكان ئەنجامبدات.
بڕیارە ئەم خولە بەردەوامبێت.