قوتابخانەی سیتەك میوانی پڕۆژەی سینەمای منداڵان بوون

ئەمڕۆ 8/4/2019 قوتابخانەی سیتەكی بنەڕەتی سەردانی پڕۆژەی سینەمای منداڵانیان كرد لە ناوەندی لاوانی بەكرەجۆو ئامادەی نمایشكردنی دوو فیلمی پەروەردەیی بوون.
پرۆژەی سینەمای منداڵان بەدەستپێشخەری بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەهەماهەنگی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ دامەزراوەو لەو رێگەیەوە ئەو فیلمانە نمایشدەكەن كە لەرووی پەروەردەیی و سایكۆلۆژییەوە بۆ منداڵان گونجاون.