بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی كردەوە بۆ پەنجا فەرمانبەری كۆگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی (سلێمانی، كەركوك، گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید).
خولەكە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و 40 بەشە وانەی تێدا دەوترێتەوە لەلایەن دوو پسپۆڕی خوێندنی باڵاوە بە تیۆری و پڕاكتیكی.