ئەمڕۆ 10/4/2019، قوتابخانەی جوانڕۆی بنەڕەتی پۆلەكانی 7 و 8 و 9، سەردانی پڕۆژەی سینەمای منداڵانیان كردو ئامادەی نمایشی فیلمێكی پەروەردەیی بوون بە ناونیشانی (گیانداران لە باوەشی لاڤین و لەوەنددا).
پرۆژەی سینەمای منداڵان بەدەستپێشخەری بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەهەماهەنگی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ دامەزراوەو لەو رێگەیەوە ئەو فیلمانە نمایشدەكەن كە لەرووی پەروەردەیی و سایكۆلۆژییەوە بۆ منداڵان گونجاون.