تاقیكردنەوەی كێبڕكێی توانستی كۆمپیوتەر ئەنجامدرا

ئەمرۆ چوارشەممە 10/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیكر دنەوەی كێبركێی توانستی فێربونی كۆمپیوتەری كرد لە قوتابخانەی هەواری بنەڕەتی، كە 42 قوتابخانەی بنەرەتی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات بەشدارییان تێدا كردووە.
پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكە لە شێوەی پرسیاری تاقیكردنەوەی نیشتمانی وگشتی دانراوەو مامۆستا ئاراس سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات و كاروباری تەكنیكی پەروەردەی رۆژهەڵات كارەكانیان رێكخستووە، بەڕێوەبەری گشتیش دەستخۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.