بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری و رۆشنبیری قوتابخانە و خوێندنگەكانی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگە ناحكومیەكان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4/2019 بە ئامادەبونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیەكان و بەڕێوەبەری چالاكی هونەری و رۆشنبیری قوتابخانە و خوێندنگەكانی سلێمانی، پێشانگای ساڵانەی قوتابخانە و خوێندنگە ناحكومیەكان كرایەوە لە هۆڵی ولیەم یوحەننا لە سلێمانی، كە 23 قوتابخانەو خوێندنگە بەشدارییان تێدا كردووەو بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.